روحانی فەرمانی پێویست بۆ فریاگوزاریی بوومەلەرزەلێدراوانی دەرکرد
حەسەن روحانی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران ، فەرمانی پێویستی لە بارەی فریاگوزاری بۆ بومەلەرزەلێدراوان دەرکرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، حەسەن ڕروحانی شەوی رابردوو لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ " عەبدوڕەزا رەحمانیی فەزڵی " وەزیری نێوخۆی ئێران لە رەوتی فریاگوزاری بۆ بوومەلەرزەلێدراوان ئاگادار بۆوە و فەرمانی پێویستی لەمبارەوە دەرکرد .
" عەبدوڕەزا رەحمانیی فەزڵی " وەزیری نێوخۆی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کارەبای هەندێ ناوچەی بەر بوومەلەرزەکەوتوو پچڕابوو کە ئێستا سەتی 70 ی چاک کراوەتەوە ، گوتی : ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئییلامی ، بەسیج ، مانگی سوور ، وەزاڕەتی تەندروستی و وەزاڕەتی وزە بە ئامادەیی تەواو لە ناوچە بەر بوولەرزەکەوتووەکاندا ئامادەن .
رەحمانیی فەزڵی بە ئاماژە بە نێردرانی هێز و ئیمکاناتی فریاگوزاری بۆ ناوچە بەربوومەلەرزەکەوتووەکان گوتی : بە هۆی باڵابوونی ژماری برینداران راگێندرا نەخۆشخانەی سەحرایی لە ناوچەکە دامەزرێن .
هەروەها بە فەرمانی حەسەن قازی زادە هاشمی وەزیری تەندروستیی کۆماری ئسلامیی ئێران ، هەموو زانکۆِپزیشکیەکان پێیان سپێررا کادێری دەرمانی پسپۆڕ ، کەلوپەلی پزیشکی ، ئامبوڵانس و خوێنی پێویست بنێرن بۆ ناوچە قەیراناویەکان لە کرماشان .
بوومەلەرزەیەکی گەورە بە پلەی 7.2 ریشتەر کاژێر 9 و 5 خولەک و 35 چرکە بە کاتی خۆجێیی چەندین ناوچەی رۆژاوای ئێران بە تایبەتی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان و چەندین ناوچەی عێراقی هەژاند. لە رۆژاوای ئێران تا ئێستا 141 کەس کوژراون و هەزار 648 کەسیش بریندار بوون .
لە هەمان کاتدا لە پارێزگەی کرماشان سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگێندرا .