ته‌مووز 14, 2020 17:27 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: بایکۆتەکان ھیچ کاریگەرییەکیان لە سەر گەشەی بەرگریکارانەی ئێران دانەناوە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتە نایاساییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا وتی:بایکۆتەکان ھیچ کاریگەرییەکیان لە سەر گەشەی بەرگریکارانەی ئێران دانەناوە.

ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی  ھێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران، پێی داگرت: ھەوڵی واشێنگتۆن بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی دژی ئێران ھیچ دەرەنجامێکی نتبێت.

ئەمیری سەرتیپ «ئەمیر حاتەمی» وتیشی:بە سەرنجدانی ئەوەی کە داخوازیی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران زێدەخوازانەو دوژمنکارانەیە، وڵاتانی دنیا لە بەرامبەر ئەم داخوازییە ناکشێنەوەو پشتگری لە ئەمریکا ناکەن.

ئەمریکا لەم ڕۆژانەدا سەرباری ڕێککەوتنی بەرجام و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، بەبیانووی بە ھەڕەشە نواندنی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران، لە پەلەقاژەی پێشگرتن بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەم بایکۆتانەیە.

سەرپەیڤ