ئاب 14, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران ئامادەی بنیاتنانەوەی لوبنانە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: ئێران ئامادەی بنیاتنانەوەی لوبنان و کەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بەم وڵاتەو ھەروەھا دابین کردنی کارەبایە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لەگەڵ «شێربێل وەھبە» وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی کاربەڕێکەری لوبنان دیداری کردو سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان و پێویستیی پارێزرانی یەکگرتوویی نیشتیمانیی لوبنان بۆ پەڕینەوە لەم گرفتانەی ئێستا وتووێژی کرد. 

زەریف دوای دیداری لەگەڵ «شێربیل وەھبە» وتی: ئێرڕان جارێکی تر لەم ھەل و مەرجە دژوارەدا کە کارەساتەکەی بەیرووت بەدیی ھێناوە، ھاوپشتیی خۆی لەگەڵ لوبناندا ڕادەگەیەنێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جەماوەرو دەوڵەتی لوبنان، شایستەی بڕیاردانێکی چارەنووسسازن، وتیشی: ھەر بەوجۆرەی کە لوبنان بەسەر دوژمنی زایونی دا سەرکەوت لەم قەیرانەش بە سەرکەوتوویی دەرباز دەبێت.

سەرپەیڤ