ئاب 20, 2020 15:26 Asia/Tehran
  • زەنگەنە: ناردەی بەرھەمە نەوتییەکانی ئێران چوار ھێندە گەشەی کردووە

وەزیری نەوتی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھاوردە بەنزین و گازۆییل بۆ وڵات لە ساڵی ٢٠١٣ وتی: لە ئێستادا ناردەی بەرھەمە نەوتییەکانی ئێران بووەتە چوار ھێندە.

«بیژەن زەنگەنە» وەزیری نەوتی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران وتی: ناردەی بەرھەمە نەوتییەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی پێنج ملوێن تۆن بووە کە ئەم ژمارەیە لە ساڵی ڕابردووەوە گەییشتووەتە زیاتر لە ٢٣ ملوێن تۆن.

زەنگەنە ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە گرینگترین مەیدانە ھاوبەشە نەوتییەکان لە ڕووی بارستایی و پاشەکەوتەوە ڕۆژئاوای چۆمی کارونە، وتیشی: ھەڵگرتنەوە لەم مەیدانانە لە ساڵی ٢٠١٣ نزیکە ٦٠ ھەزار بەرمیل بووەو کەچی ئێستا بە گەشەیەکی شەش ھێندەیی گەییشتووەتە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل.

وەزیری نەوتی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە گەورەترین مەیدانی دەریایی ئێران، پارسی باشوورییە، وتیشی: بەرھەمھێنانی ئێران لەم مەیدانەوە لە ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی ٢٨٠ ملوێن مەتری شەش پاڵو لە ڕۆژدا بووە کە ئەم ژمارەیە لە ئێستادا بە ھەڵکشانێکی دوو و نیو ھێندەیی بووەتە ٧٠٠ ملوێن مەتری شەش پاڵو.

زەنگەنە وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئێران بۆ گەشە پێ دانی مەیدانە نەوتییەکانی چاوەڕوانی بیانییەکان نامێنێتەوە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پشت بەستن بە بارستاییە نێوخۆییەکانی و کۆمپانیا ئێرانییەکان لە تەواوی مەیدانە گەورە نەوتی و گازییە ھاوبەشەکاندا لە ڕووی بارستایی و ڕادەی بەرھەمھێنانەوە لە دراوسێکانی لەپێشترە.

سەرپەیڤ