ئاب 21, 2020 12:07 Asia/Tehran
  • زەریف: جارێکی تریش تامی تاڵی تەریک کەوتنەوە بە یاساشکێنانی ئەمریکی دەچێژێنین

«موحەممەد جەواد زەریف » وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ بووزاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران ڕایگەیاند:جارێکی تریش تامی تاڵی تەریک کەوتنەوە بە یاساشکێنانی ئەمریکی دەچێژێنین.

«موحەممەد جەواد زەریف » وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لە کاردانەوەیک دا بەرامیبەر بە ھەنگاوەکەی ئەمریکا لە مەڕ کارا کردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکەو ھەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران، ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم بوارەدا ھەنگاوی پێویستی ھەڵگرتووەو لە پشتی خوداوەند جارێکی تریش تامی تاڵی تەریک کەوتنەوە بە دەوڵەتی یاساشکێنی ئەمریکا دەچێژێنین.

«سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسیش سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە توییتێردا نووسی: داخوازیی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران لە ڕووی مافەوانییەوە بەدوورە لە ھەرچەشنە شیاوەتییەک بۆ کاریگەر یوون.

عەراقچی وتیشی: ئێران دڵنیایە کە ئەنجومەنی ئاسایشت ماوەی ئەوە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نادات کە کەڵکاژۆیی لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشت بکات ھەتا بەو ئامانجە ڕاگەییەندراوەی واتە لە باربردنی خودی بڕیارنامەکە بگات.

«مایک پەمپێئۆ»وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەکاتی نیۆیۆرک بە ڕادەست کردنی نامەیەک بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانی بە پێشێلکردنی بەرجام تۆمەتبار کردو بەفەرمی داوای گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی کرد.

 

سەرپەیڤ