ئه‌یلوول 01, 2020 01:56 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی شەوی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی سەججاد(ع) بە ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

ڕێ و ڕەسمی دوایین شەوی تازیەداریی بۆ حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) ڕێککەوت لەگەڵ شەوی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی سەججاد(ع) بە ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی سێ شەممەی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، لە ڕێ و ڕەسمەکەدا حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «سەیید ئەحمەد خاتەمی» لە وتاردانێکدا، شەھید بوون لە پێناوی خودای وەک مردنێکی لەسەرھەست و ئاگادارانە و ھەڵبژێردراو ناوبردو وێڕای ئاماژە کردن بە فەزیلەتەکانی ئەم چەشنە مردنە لە چاو مردنێکی ئاسایی وتی: شەھیدانی کەربەلا و ئەسحابی حەزرەتی سەییدۆششوھەدا(ع) پایەبەرزترین شەھیدانن.

ھەروەھا لەم ڕێ و ڕەسمەدا حوججەتولئیسلام شەھیدی دەستی کرد بە مەقتەل خوێندن و گێڕانەوەی کارەساتەکەی کەربەلا.

ڕێ و ڕەسمی تازەیەداریی شەوانی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)، ئیمامی سێھەمی شێعەکانی جیھان لە شەوی حەوتەمەوە ھەتا شەوی دوانزەھەمی موحەڕڕەمی ١٤٤٢ی کۆچیی ھەتاوی بۆ ماوەی شەش شەو لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە)ی تاران بەڕێوە برا. ئەمڕۆش موسڵمانانی جیھان داخداری ساڵگەڕی شەھید بوونی چوارەمین ئیمامیان واتە حەزرەتی زەینۆلعابدین، ئیمامی سەججاد(ع) ن.

سەرپەیڤ