تشرینی دووه‌م 07, 2020 00:26 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆچی دوایی سێ مامۆستای پایەبەرزی سوننەی ئێران مایەی داخە بۆ هەموان

وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی سێ مامۆستای گەورەی سوننە لە پاوە و کوردستان و ورمێ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی سێ مامۆستای پایەبەرزی سوننە ، مامۆستا مەلا عەبدولقادر بەیزاوی ، پێش نوێژی هەینی سوننەی ورمێ، حاجی مامۆستا حەیدەر موستەفەوی لە مامۆستایانی بلیمەتی کوردستان و سەرۆکی شۆرای فەتوای کوردستان و حاجی مامۆستا سەید موحەمەد موستەفایی، پێش نوێژی پێشووی پاوە، سەرەخۆشی لە خەڵکی سوننەی ئێران کرد.

زەریف لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە کۆچی دوایی ئەم سێ مامۆستا پایەبەرزە مایەی داخ و کەسەرە بۆ هەموان.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەرەخۆشی لە خەڵکی ئیمانداری پارێزگای کوردستان، کرماشان و ورمێ بە تایبەت عالمان و مامۆستایان و بنەماڵەی ئەو زانایانە کردووە.

سەرپەیڤ