تشرینی دووه‌م 13, 2020 07:33 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری نەوتی ئێران لە سەر بە سیاسی نەکردنی بازاڕی وزە

وەزیری نەوتی ئێران، وەلانانی ملھوڕایەتی و دوورەپەرێزی لە بەسیاسی کردنی بازاڕی وزەی بە تاکەڕێگای گەییشتن بە ئاشتییەکی پاوەجێ زانی.

«بیژەن زەنگەنە» وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەراوێزی بیست و دووھەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی وەزیرانی کۆگەی وڵاتانی بنێری گاز کە بە شێوەی وبینار بەرپا کرا، وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەمریکا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، وتیشی: تێکدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ چین و شەڕی بازرگتنی لەگەڵ پەکین، کشانەوە لە بەرجام و سەپاندنی بایکۆتی یەک لایەنەو نایاسایی بە سەر ئێران بە تایبەت لە بواری وزە بەشێک لەو ھەنگاوە تێکدەرانەیەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو.

زەنگەنە وتیشی: ھەوڵی ئەمریکا بۆ بەرتەسک کردنەوەی دەستڕاگەییشتنی تاران بە داھاتەکانی، ڕێگرە لە بەردەم کەڵک وەرگرتنی ئێران لە سەرچاوەکانی بۆ باشتر کردنی ھەل و مەرجی ژیانی خەڵک بە تایبەت لە بواری تەندروستی و پزیشکی دا.

کۆگەی وڵاتانی بنێری گازی یان ئۆپێکی گازی دیسامبەری ٢٠٠٨ بەمەبەستی ھاواھەنگی لە بەرھەمھێنان ، ناردن و کۆنترۆڵ کردنی نرخی گازی سروشتی لە ئاستی جیھاندا دامەزرا.

سەرپەیڤ