کانونی یه‌که‌م 04, 2020 02:42 Asia/Tehran
  • پەرە پێ دانی بەرەبەرەی بەرھەمھێنانی نەوتی «ئۆپێک پڵاس» بڕیارێکی ژیرانەیە

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی پاوەجێ نەبوونی بازاڕی نەوت، بڕیاری پەرە پێ دانی بەرەبەرەی بەرھەمھێنانی نەوتی «ئۆپێک پڵاس» بڕیارێکی ژیرانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بیژەن نامدار زەنگەنە» وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە دوای دوانزەھەمین کۆبوونەوەی وەزارەتیی «ئۆپێک پڵاس» وتی: ئەو بڕیارەی دراوە ئەمەیە کە بۆ ژانویەی ٢٠٢١ دابەزینی ئاستی بەرھەمھێنانی «ئۆپێک پڵاس» بگاتە حەوت پۆیینت دووف واتە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل کەم بکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: بۆ مانگەکانی دواتر کۆبووەنەوە وەزارییەکانی «ئۆپێک پڵاس» بەرپا دەکرێت، ھەڵبەت ئاسانکاری بۆ ڕێککەوتنی کەم کردنەوەی ڕادەی بەرھەمھێنانیش لە ھەر مانگێک دا نابێ زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆزێکدا بێت.

وەزیری نەوتی ئێران بە دەربڕنی ئەمەی کە ئەم کۆیوونەوەیە جەختی لەوە دەکردەوە کە لە کۆبوونەوەکانی داھاتوودا بۆ مانگەکانی دواتر بڕیار بدرێت، وتیشی: بڕیارەکەی دواتر مەرج نییە بەرز کردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بێت و لەوانەیە ئاستی دابەزاندنی بەرھەمھێنان بە سەرنجدانی ڕەوشتی بازاڕ زیاتریش ببێت.

سەرپەیڤ