کانونی یه‌که‌م 08, 2020 23:10 Asia/Tehran
  • زەریف ڕوو لە وڵاتانی دراوسێ لە کەنداوی فارس: ئێران لە بارەی ناوچەکەوە لەگەڵ ڕۆژئاوا وتووێژ ناکات

وە زیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە وڵاتانی دراوسێ لەکەنداوی فارس وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ناوچەکەوە لەگەڵ ڕۆژئاوا وتووێژ ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و لێدوانی وەزارتی دەرەوەی ئێران، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا بە زمانی عەرەبی ڕوو لە وڵاتانی دراوسێ نووسی: وا دیارە ھێندێک لە وڵاتانی دراوسێ داوایان لە ڕۆژئاوا کردووە ھەتا بەشێک لە ڕەوتی دانوستان لەگەڵ ئێران بن.

زەریف وتیشی: ئێران لەگەڵ ڕۆژئاوادا سەبارەت بە ناوچەکە وتووێژ ناکات، چونکو گرفتی سەرەکی دەستوەردانی ئەوانە لە ناوچەکەدایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە تاران ھەمیشە ئامادەی دانوستانە لەگەڵ دراوسێکانداو گەڵاڵەگەلێکی وەک ئاسایشتی ناوچەیی ١٩٨٦، کۆگەی وتووێژی ناوچەیی ٢٠١٦ و دەستپێشخەریی ئاشتیی ھۆزمۆزی ٢٠١٩ دەربڕی ئەم بابەتەیە.

 

سەرپەیڤ