کانونی یه‌که‌م 10, 2020 00:15 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئازەربایجان لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانەوە ڕاوێژیان کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە  لە دیداری «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لەو پێشکەوتنانە لە ئاراستەی ئاگربڕی قەرەباغ و ڕزگارکرانی سەرزەوییەکانی کۆماری ئازەربایجان پێشوازیی کرد.

زەریف ھەروەھا وێڕای شی کردنەوەی سیاسەتە بنەماییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەمبەر ناوچەی قەوقاز سەبارەت بە ڕەچاوکردنی دابی دراوسێتی ، لە سەر چارەسەر بوونی ھەمیشەیی قەیرانەکە رلە ڕێگای وتووێژی سیاسییەوە پێی داگرت.

«جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای  سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی تیرۆری «موحسین فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێران و ئیدانەکردنی ئەم کارە تیرۆریستییە، لە ھەڵوێستە بنەماییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ قەیرانی قەرەباغ و داکۆکی تاران لە سەروەریی خاکی کۆماری ئازەربایجان و ڕەوینەوەی داگیرکاری ڕێزی گرت و سیاسەتی ئێرانی لە بارەی قەرەباغەوە بە سیاسەتێکی ھاوسەنگ زانی.

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان ھەروەھا لە  بارەی قوڵ کردنەوەی ھەرچی زیاتری پەیوەندییەکانی دوو لایەن، ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە کۆڕوکۆبوونەوە نێونتەوەییەکان، دەریای خەزەر، پرۆژەکانی بنیاتنانەوەی ناوچە ڕزگار کراوەکان، ھاوکاریی سنووری، ئاسایشتی، گەڵاڵەکانی چاوەڕێی ڕاپەڕاندن، بەھرەوەرگرتن لە بەنداوی «خودائافەرین»، ڕێگای ئاسنی ڕەشت بۆ ئاستاراو ڕێڕەوەکانی باکوور بۆ باشوور و ڕۆژھەڵات بۆ ڕۆژئاواو بەرپاکرانی لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی دوو وڵات و بابەتە جێی سەرنجەکانی دیکە وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ