کانونی یه‌که‌م 11, 2020 14:28 Asia/Tehran
  • زەریف: کەس بۆی نییە لە بارەی ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمەوە قسە بکات

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە باکوو نووسی: کەس بۆی نییە لە بارەی ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمەوە قسە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە توییتێکدا نووسی: بە ئەردوغانیان نەوت بوو ئەو ھەڵبەستەی کە بە ھەڵە لە باکوودا خوێندیەوە لە بارەی دابڕانی زۆرەملیی ناوچەکانی باکووری ئەرەس لە نیشتیمانی سەرەکییان واتە ئێران بوو.

زەریف لە توییتەکەی دا بە ھێنانەئارای ئەم پرسیارەی کە ئایا ئەردوغان نەیدەزانی خەریکە دژی سەروەریی کۆماری ئازەربایجان قسە دەکات؟وتیشی: دیارە بۆی نییە لە بارەی ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمەوە قسە بکات.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە بۆ بەشداری کردن لە ئاھەنگی مەسیرەی سەربازیی ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان بە بۆنەی ڕزگار کرانی ئەو ناوچانەی کە بە ھۆی ئەرمینیاوە داگیر کرابوو، سەردانی باکووی کرد بوو.

ئەردوغان لەو ئاھەنگەدا کە «ئیلھام عەلی ئێف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش ئامادەی بوو، دێڕێک ھەڵبەستی جیایی خوازانەی لە بارەی چۆمی ئاراسەوە لە سنووری نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان خوێندەوە.

سەرپەیڤ