کانونی دوھەم 12, 2021 07:29 Asia/Tehran
  • زەنگەنە  باسی پێکھاتنی بارستایی تازەی فرۆشتن و ناردەی نەوتی کردووە لە ھەل و مەرجی بایکۆت دا

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند: لە ھەل و مەرجی بایکۆتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بارستایی زۆر لە بواری ناردەو فرۆشتنی نەوت پێکھاتووە.

«بیژەن نامدار زەنگەنە» وەزیری نەوتی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە ئاھەنگی واژۆ کردنی گرێبەستەکانی قۆناغی سێھەمی گەڵاڵەی ڕاگرتن و پەرە پێ دانی توانایی بەرھەمھێنانی نەوت لە تاران دا، سەرمایەنانەوە لە بواری بەرزکردنەوەی ئاستی ڕادەی بووزاندنەوەی بە پێویست زانی و وتیشی: لەم قۆناغەدا ملیاردێک و ٢٠٠ ملوێن دۆلار سەرمایە دەنرێتەوە کە لە ئەنجام دات سەدھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکرێت.

»نامدار زەنگەنە» بە دەربڕینی ئەمەی کە بەرلەمە ملیاران دۆلار خەرج کراو کەچی ئاستی بەرھەمھێنان بەرز نەبووەوە ، وتیشی: لە سەردەمی بایکۆت دا ئەزمونی چاکمان لە بواری پیشەسازیی نەوت دا دەست کەوت.

گرێبەستەکانی قۆناغی سێھەمی گەڵاڵەی ڕاگرتن و پەرە پێ دانی توانایی بەرھەمھێنانی نەوت بە بایی  ملیاردێک و ٢٠٠ ملوێن دۆلار لە کۆمپانیای نیشستیمانیی ناوچە خاوەن نەوتەکانی باشوورو کۆمپانیای نەوتیی «فەلاتی قاڕڕە» بە ئامادە بوونی وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران واژۆ کرا. 

سەرپەیڤ