سەرلەشکر سەلامی: بەرەڤانیی پیرۆز سەرچاوەی دەستەڵات سازی ئێرانە
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی وتی: بەرەڤانیی پیرۆز، سەرچاوەی دەستەڵات سازی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرداری سەرلەشکر«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی سەرتاسەریی بەڕێوەبەرانی بنکەی پاراستنی ئاسەوارو بڵاو کردنەوەی بایەخەکانی بەرەڤانیی پیرۆز لە تاراندا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێندێک کەسایەتی و ڕووداو وەک ئیمام خومەینی(رە) و شەھید سولەیمانی سەرچاوەی ھێزو دەستەڵاتن وتیشی: بەرەڤانیی پیرۆز سەرچاوەیەکی دەستەڵات سازو ھەڵگری شوناس و بەردەوامیی ژیانە.
سەرلەشکر سەلامی وتیشی: ھەر بەوجۆرەی کە ڕابەری مەزنی شۆڕش فەرموویان، بەرەڤانیی پیرۆز بەشێک لە شوناسی نیشتیمانیی گەلی ئێرانە، ھێمابەخش و سەرمایەیەکی لەبڕان نەھاتووەو بە گواستنەوەی ئەزمونی بەرەڤانیی پیرۆز بۆ بەرەکانی دواتر کلتووری خۆڕاگری لە کۆمەڵگادا ھێزمەند دەکرێت.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە پێکدادان لە ئاراستەی سەربەخۆیی لەوپەڕی نایەکسانی دا ڕوو دەدات، وتیشی: ئەگەر بەرەڤانیی پیرۆز نەبایە، لە شەڕەکانی دواتر کە بازنەکەی بەرفراوانتر بوو، توشی گرفت دەھاتین.
سەرداری سەرلەشکر«حسەین سەلامی» جەختی کرد: ئەگەر تەواوی جیھان یەکانگیر بن و گەلی ئێران لە بەرامبەریاندا بوەستێت و پشت بە ئیسلام ببەستێت، قەت لە بەرامبەر دوژمناندا شکست ناھێنێ.