کانونی دوھەم 20, 2021 16:08 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: واشێنگتۆن لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی «بایدێن« بووەتە سەربازگە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە، ئەمڕۆ ڕۆژی کۆتایی ھاتن بە دەستەڵاتە نەگریسەکەی «دۆناڵدترەمپ»ە، وتیشی: واشێنگتۆن لە ڕۆژی سوێند خواردنەکەی سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا بووەتە بنکەیەکی سەربازی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، تەریک خرانەوەی سیاسیانەی ئەمریکای بە میراتی وەیشومەی «ترەمپ» زانی و وتیشی: ئەمڕۆ ئەمریکا بە سیاسەتە ھەڵەکانی ترەمپ لە بواری دەرەوەیی، لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و لە بارەی کێشەی فەلەستین و بەرجام و بابەتە نێونەتەوەییەکانی دیکەش بە تەنیا ماوەتەوە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە بە دووجەمسەر بوونی کۆمەڵگای ئەمریکا میراتی نەگریسی ترەمپە وتیشی: ترەمپ لە تەواوی خولە چوارساڵەکەی، ستەم و گەندەڵی و گرفت ساز کردن بۆ خەڵکی خۆی و خەڵکانی جیھان نەبێت ھیچ کارێکی تری نەکرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە تیرۆریزمی دەوڵەتیی ئەمریکا وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە، فەرماندەرێکی باڵای سەربازیی کە میوانی وڵاتێکی تر بووە، تیرۆر کردووە کە دیارە بەو کارەش مۆرکی تیرۆریزمی دەوڵەتی بەنێوچاوانی ئەمریکاوە نووسا.

ڕۆحانی ھاتنە سەرکاری دەوڵەتی تازەی لە ئەمریکاو پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر گەلی ئێرانی وەبیر ھێنایەوەو وتیشی: ئەگەر ئەمریکییەکان فەرمانێک دەرکەن لە بەرامبەردا لە ئێرانیشەوە فەرمانێک دەر دەچێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆکە بۆ گەلی ئێران و تەواوی دنیا ڕوون بووەتەوە کە سیاسەتی تیرۆریزمی ئابووری و ئەوپەڕی گوشار لە سەداسەد شکستی ھێناوە، وتیشی: جەماوەری ئێران بە ڕاوەستان و خۆڕاگریی ماوەی ئەوەیان نەدا کە ئامانجی دوژمنان وەدی بێت. 

سەرپەیڤ