کانونی دوھەم 21, 2021 22:14 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەوانەی وا بە ملھوڕی بانگەشەی بە چۆکدا ھێنانی ئێرانیان دەکرد، بەوپەڕی سەرشۆڕی و زگاریەوە ڕووخان

سەرۆک کۆماری ئێران،پاڵاوگەی گازی «بیدبڵیند»ی کەنداوی فارسی بە یەکێک لە مەزنترین پرۆژەکان لە ئاستی ناوچەکەدا زانی و وتی: ئەوانەی وا بە ملھوڕی بانگەشەی بە چۆکدا ھێنانی ئێرانیان دەکرد، بەوپەڕی سەرشۆڕی و زگاریەوە ڕووخان.

پاڵاوگەی گازی «بیدبڵیند»ی کەنداوی فارس وەکو گەورەترین پاڵاوگەی گازی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پارێزگای خوزستان خرایە گەڕ.

سەرۆک کۆماری ئێران لە دەستپێکی ئاھەنگی خستنەگەڕی ئەم گەڵاڵە نیشتیمانییە کە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس ئەنجامی گرت، وتی: کاری ئەوانەی وا دژی گەلی ئێران پیلان و بەرنامەیان داڕشتبوو، لە ماوەی ڕۆژانی کۆتایی ھاتنی تەمەنی وەیشومەیان بۆ رتەواوی گەلانی جیھان بە بە گەلی ئەمریکاشەوە ڕوون بووەوەو ھەمووان بینییان کە چەندە دژە دیموکراسی بوون.

ڕۆحانی لە درێژەی وتەکانی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە ڕووی سەرچاوەی وزەوە جێ و شوێنێکی گرینگی لە ناوچەکەدا ھەیە، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ھەبوونی ٣٢ ھەزار میلیاردمەتری شەش پاڵوگاز گەورەترین سەرچاوەی گازی جیھانە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی تیشکی خستە سەر جێ و شوێنی تایبەتیی وڵاتیش لە بواری نەوت و گازو وتیشی: دنیا پێویستی بە نەوت و گازی ئێرانەو کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانێ بەردەبازی ناوچەکە بێت لە ڕووی بەرھەمھێنان و ناردەی نەوت و گازەوە.

پاڵاوگەی گەورەی گازی «بیدبڵیند»ی کەنداوی فارس بە نانەوەی سەرمایەیەکی سێ ملیاردو چوارسەد ملوێن دۆلاری و لە ماوەی کەمتر لە ٣٦ مانگ بە پشت بەستن بە توانایی نێوخۆیی وەڕێ خراوە.

بە کەوتنەگەڕی ئەم پاڵاوگەیە لە ساڵێکدا زیاتر لە ٧٠٠ملوێن دۆلار داھات دەستی وڵاتی ئێران دەکەوێت. 

سەرپەیڤ