کانونی دوھەم 25, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێران : دوژمنان لە راگرتنی فرۆشی نەوتی ئێران نوشوستییان ھێنا

بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران گوتی : دوژمنان نەیانتوانی ھەناردەی نەوتی ئێران بگەیەننە سفر .

 زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە  دیمانە لەگەڵ کەناڵی یەمەنیی ئەلمەسیرە جەختی کردەوە :  دوژمنای ئێران لەوانە ئەمریکا شکستیان هێنا لە بەسفر گەیاندنی هەناردە کردنی نەوتی ئەو وڵاتە.

ناوبراو  گوتیشی : ئێمە بە پشت بەستن بە توانای ناوخۆیی، بە شێوەیەکی پتەو بەدوای شکستی گەمارۆکان دژی بەشی هەناردە کردنی نەوتی ئێرانین.

زەنگەنە لە درێژەی ئەو گفتوگۆیەدا وتیشی کە ئێران سەدا 80 ی جیهازاتی نەوتی نەگۆڕی خۆی لە ناوخۆی بەرهەم دەهێنیت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران توانیویەتی لە بەشی پێوەندیدار بە مۆتۆری تووربینی گازی و دەرھێنانی نەوت سەربەخۆ بێت گوتی وتی: ئێمە هیوادارین کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بە پشت بەستن بە کۆمپانیا  بنەما زانستیەکان لە بەشەکانی پێوەندیدار بە ماتۆری قورسیش سەربەخۆ ببینەوە.

سەرپەیڤ