کانونی دوھەم 27, 2021 22:52 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: ڕادیۆو تەلەفزیۆن چڕگەی شەڕی نایەکسانی جیھانییە

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەر ھەموو جۆرە شاڵاوو شەڕێکی نەرمی جیھانی دایە، وتیشی: ڕادیۆو تەلەفزیۆن چڕگەی ئەم شەڕە نایەکسانەیەو لە ناخی مەترسییەکاندا ھەڵکەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، سەرلەشکر «حسەین سەلامی»فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆزی چوارشەممە لە دیداری لەگەڵ «عەبدولعەلی عەلی عەسکری» سەرۆکی  ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وێڕای ڕێزگرتن لە کردەوەی ئەم ڕێکخراوەیە لەمەڕ گەزم ڕاگرتنی ساڵیادی شەھید بوونی «حاج قاسم سولەیمانی»، ڕادیۆو تەلەفزیۆنی وەک چڕگەی شەڕێکی نایەکسان لە ھەمبەر ئیستیکباری جیھانی دا زانی.

سەرلەشکر «حسەین سەلامی» وتیشی: دوژمن ھەر بەوجۆرەی کە پێی خۆشە موشەکەکانمان بژێمێرێت و شانۆی پێکدادان دابڕێژێت،  ڕادیۆو تەلەفزیۆنیش وەک بەرەیەکی پتەوی سیاسی و شۆڕشگێڕانەو ڕۆشنبیرانە چاو لێ دەکات و لە ھەوڵدایە ھەتا ئەم میدیایە کە بە چەک و واتاگەلی ڕۆژی جیھان   و ھزرو داھێنانی تازە تەیارە، لەکار بخات.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕادیۆو تەلەفزیۆن توانیویەتی ھێدی ھێدی لە شەڕی میدیایی دا بڕست لە دژمن ببڕێت و ڕیسوای بکات، وتیشی: بە ئاوڕدانەوەیەک لە بشێوییەکانی نێوخۆی ئەمریکاو سەرزەوییە داگیرکراوەکان، بە باشی لەوە تێ دەگەین کە کەناڵەکانی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆن چلۆن توانیویانە لە ڕووی ڕوون کردنەوەی خەڵکانی جیھانەوە کاریگەر بن.

سەرلەشکر «سەلامی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویەتی لە ھەرچەشنە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی ستراتژیانە دوژمن بە واتا ڕاستەقینەکەی بە چۆکدا بێنێ، وتیشی: ئەمڕۆ کە تامەزرۆییەک لە جیھاندا بۆ وەرگرتنی پەیامی شۆڕشی ئیسلامی لە ئارادایە، جوگرافیای شەڕی ڕادیۆو تەلەفزیۆن کراوەتر بووەو دەتوانێ ئەم ھەلە بۆ بازدانێکی گەورەتر بقۆزێتەوە.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی«ئەوپەڕی گوشار»ەکەی ئەمریکا دژی ئێران، ھەرەس شێنانی ئەو وڵاتە لە تێکدانی ڕۆڵی سەقام چێکەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ناوچەکەو ھەروەھا شکست ھێنانی ئەمریکا لە شێواندنی ئاسایشتی نێوخۆیی ئێرانی بە پشتبەستن بە شەڕی دەروونی و شوێن دانان لە سەر بیروڕای گشتی، وتی: ئەمە ئەوپەڕی بەختیارییە کە وڵات بە ھۆی بەرخۆدان و خۆڕاگرییەوە، دوژمن بشکێنێ و پاشەکشەی پێ بکات و ڕۆڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنیش لەم بوارەدا بە تەواوی دیارو بەرچاوە.  

سەرپەیڤ