روحانی : گەلی ئێران سەرەڕۆیی و ئیستعماری شکستدا
سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران گوتی : گەلی ئێران بە خۆڕاگری و یەکڕێزی توانی سەرەڕۆیی و ئیستعمار پێکەوە شکست بدات .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی بە رووداوێکی دەگمەن و بێ وێنە لە مێژوودا زانی و گوتیشی : دوای ھەزاران ساڵ گەلی ئێران ، رژێمی گەندەڵی پاشایەتی و سەڵتەنەتی روخاند و حکئمەتێکی گەل سالاری دانا .
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕاشیگەیاند: هەر لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئێران کەوتینە بیری بەرهەمهێنانی پێکوتەوە و هەنگاوە سەرەتاییەکانمان هەڵینا. بەرپرسانی ئێمە دڵنیان کە ئێمە ساڵی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنین و کوتانی خەڵک دەست پێدەکات.
ڕۆحانی وتیشی: ئێمە لەگەل هەموو جیهان جیاوازین. ئەگەر ئەوان بڵێن کە ئێمە توانیمان کۆرۆنا شکست بدەین، قسەی ئێمە بەرزتر لە ئەوانە چونکوو ئێمە ئێستا گەمارۆ دراوین و لە ژیر گوشارداین و سەرەڕای ئەوانەش هەر چووینە پێشەوە.