پەیمان نوێکردنەوەی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران لە گەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)
سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران لە سەروبەندی 42 هەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی بە ئامادەبوون لە سەر گڵکۆی ئیمام خومەینی(رە) ، لە گەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی و شەهیدان پەیمانیان نوێکردەوە .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، حەسەن روحانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ دوشەممە لەم ئاهەنگەدا کە سەید حەسەن خومەینی بەرپرسی بارەگای ئیمام خومەینی ش ئامادە بوو ، بە خوێندنەوەی فاتیحا ، یاد و بیرەوەریی رابەری کۆچکردووی شۆڕشی ئیسلامیی و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی و هەروەها ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندەیکانی نیزامیان بەرز راگرت .
12 تا 22 ی رێبەندان لە ئێران بە بۆنەی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی (رە) لە 12 ی رێبەندان و سەرکەوتنی شۆڕش لە 22 ی رێبەندان وەک ساڵهاتی رۆژانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی و دەیەی فەجر ناودێر کراوە .