شوبات 06, 2021 13:56 Asia/Tehran
  • روحانی : ڤاکسین لێدان لەم حەوتەیەوە دەسپێدەبێت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی : کوتان بۆ کۆرۆنا لەم حەوتەیەوە بە پێی سەریەتیە دیاریکراوەکان لە لایەن وەزارەتی تەتدروستیەوە ، دەسپێدەبێت .

حەسەن ڕۆحانی ، ئەمڕۆ شەمە لە کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە ئاماژە بە  نزیک بوونەوە لە یەک ساڵەیی کۆڕۆنا لە ئێران، وتی: هەموومان دەزانین کە باشترین ڕێگا بۆ بەرەنگاریی ئەم ڤایرۆسە  پێشگری و لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروسیتەکانە . 

داواشی لە خەڵکی ئێران کرد ڕێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن و  جەختیشی کرد کە کۆڕۆنا دەرمانی کاریگەر و یەکلاکەرەوەی نییە بەڵام ئێمە هەموو دەرمانە باوەکانی جیهان بۆ ئەم ڤایرۆسەمان دابین کرددووە تا ئەمڕۆ.

 ئەوەشی وت کە 130 تا 140 ڤاکسێن بۆ کۆڕۆنا لە جیهان ساز کراون کە پێنج یان شەشیان ناوبانگی دەرکردووە  و ئەگەر بمانەوێت کە بۆ هەموو جیهان کە حەشیمەتێکی 7.8 ملیارد کەسیی هەیە ڤاکسێن دروست بکەین ئەمە زۆر کات دەبات و کارێکی دژوارە.

روحانی گوتی :  بەرهەم هێنانی ڤاکسێن  لە سەرووی کارەکاندایە  بۆ ئێمە و ڤاکسێنمان لە وڵاتانی دیکەش کڕیوە کە لەم حەوتەوە واتە حەوتەی جەژنی نیشتمانیی  دەس دەکەین بە لێدانی ڤاکسێنەکان.

سەرپەیڤ