شوبات 12, 2021 07:21 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ھێشتا ھیچ نیازپاکییەکمان لە دەوڵەتی تازەی ئەمریکا نەدیوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: تاران ھێشتا لە دەوڵەتی تازەی ئەمریکا ھیچ نیازپاکییەکی نەدیوەنەدیوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی گەڵاڵەی نەخۆشخانەکانی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و  فێرکاریی پزیشکی ڕایگەیاند: ئەگەر دەوڵەتی تازەی ئەمریکا لە دروشمەکانی دا ڕاستگۆیە، دەسا دەستبەجێ ڕێگایەکی تازە بگرێتە بەرو گرقتەکان قەرەبوو کاتەوە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێرای ئاماژە کردن بە دڕندەکارییەکانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتیشی: دەوڵەتی تازەی ئەمریکا دەبێ بیر لەوە بکاتەوە کە چلۆن ئەو تاوانکارییانە قەرەبوو کاتەوە، کەوا بوو دەبێ بە تەواوی لە ڕێگای دەوڵەتی پێشوو بگەڕێتەوە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەوپەڕی گوشاری سەر جەماوەری ئێران شکستی ھێناوە، پێی داگرت: کرداری دەوڵەتی ئەمریکا گرینگە، ھەر بۆیە دەبێ لە کردەوەدا بزانین چی دەکات و چلۆن تاوانەکانی دەوڵەتی پێشوو قەرەبوو دەکاتەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی تیشکی خستە سەر ئەمەی کە بە درێژایی سەردەمی ڕژێمی ڕابردوو نزیکەی ٥٠ ھەزار تەخت لە نەخۆشخانەکان و ١٣ ھەزار پزیشک لە تەواوی ئێراندا ھەبوو، وتیشی: دوای تێپەڕینی ٤٢ ساڵ بە سەر سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دا لە ڕووی تەندروستی و دەرمانەوە کەم تاکوت ئێران چووەتە ڕیزی وڵاتانی گەشەدارو پێشکەوتووەوەو لە چاو وڵاتانی ڕوو لە گەشە پێشەنگە.

سەرپەیڤ