شوبات 17, 2021 14:44 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: لە بەرنامەی بەرگریکارانەی ئێراندا ھیچ جێگایەک بۆ چەکی کۆکوژو ناڤۆکی بوونی نییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لە بەرنامەی بەرگریکارانەی ئێراندا ھیچ جێگایەک بۆ چەکی کۆکوژو لەوانە ناڤۆکی بوونی نییە و ناشبێت، وتی: ئەمە بڕیاری لێبڕاوانەی نیزامەو ئێران نایەوێت خاوەن و ھەڵگری چەکی ناڤۆکی بێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران قەت نایەوێت چەکی ناڤۆکی بەکار بێنێت و ئەمەش نەک قسەی ئەمڕۆ، بەڵکو لە ساڵی ١٣٧٠وە گەلێک جار لەم بارەیەوە قسەمان کردووەو بەردەوام بۆچوونێکی یەکدەست و ھاوبەشمان لەم بوارەدا ھەبووەو ئەویش ئەوەیە کە بەدووی چەکی ناڤۆکییەوە نین، بەڵام پێ و شوێنی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی دەگرین و بە مافی خۆمانی دەزانین.

«ڕۆحانی» وتیشی: ئێمە نامانەوێ چالاکی نھێنیی ناڤۆکیمان ھەبێت، ئەمە بڕیاری لێبڕاوانەی ئێمەیە، چ ئەمریکا و ئەورووپاو یان ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێیان خۆش بێت و یان پێیان خۆش نەبێت لەم پەیوەندییەدا بۆچوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەک فەتوایەک بۆ ئێمە بنەمایەو لەو پەیمانەی داومانە ناکشێینەوە.

ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ، ئەگەر ئەمڕۆ بایکۆتەکان ھەڵگرن، سبەینێ بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین، وتیشی: ئێران بەس چەند کاژێرێکی پێویستە ھەتا ھەنگاوی لایەنی بەرامبەری لە بارەی ھەڵگرتنی بایکۆتەکان تاقی کاتەوە.

سەرپەیڤ