شوبات 21, 2021 22:49 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و رۆحانی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتوێژێکی تەلەفۆنی لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە ، تاکە رێگای بەرەنگاربوونەوەی ھەنگاوە یەکلایەنیەکانی ئەمریکا ، یەکدەنگی و یەکڕیزیە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن روحانی رۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە راگەیاندنی داکۆکی لە تورکیا لە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکادا گوتی : تاکە رێگای بەرەنگاربوونەوەی ھەنگاوە یەکلایەنیەکانی ئەمریکا ، یەکدەنگی و یەکڕیزیە .

روحانی ، پێوەندی نێوان ئێران و تورکیای وەک دوو وڵاتی گرنگ و کارتێکەر لە ناوچەکەدا باش و روو لە گەشە وەسف کرد و جەختی کردەوە لەسەر بەھێزکردنی ھاریکاریەکان و پێوەندی نێوان تاران و ئانکارا بۆ بەگژداچوونەوەی ھەڕەشە ھاوبەشەکان و ھەروەھا چارەسەریی کێشەکانی ناوچەکە . 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ئاکاری نایاسایی حکومەتی پێشووی ئەمریکا جەختی کردەوە : نەھێشتنی بایکۆتەکانی ئەمریکا داوای یاسایی و ژیرانەی ئێرانە و بە نەمانی بایکۆتەکان دەگەڕێینەوە بەڵێنەکانی خۆمان . 

ئەردۆغانیش جەختی کردەوە لەسەر پەرەی پێوەندیی تیجاریی ئێران و تورکیا بە تایبەت بە سودوەرگرتن لە پتانسێلی تیجارەتی تەرجیحی و ھاریکاری و وتووێژی کاریگەر بۆ بەھێزکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە . 

 

سەرپەیڤ