شوبات 25, 2021 05:36 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: بایکۆتەکانی سەر ئێران دەبێ ھەتا سێ مانگی دیکە ھەڵوەشێتەوە

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی پێنج شەممە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بۆ گەڕانەوەی واشێنگتۆن بۆ ڕێککەوتنی بەرجام پێویست بە دانوستانی تازە ناکات، وتیشی: بایکۆتەکانی سەر ئێران دەبێ ھەتا سێ مانگی دیکە ھەڵوەشێتەوە.

مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ،لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە وتی: ئەگەر ھەتا سێ مانگی داھاتوو بایکۆتەکانی ئێران ھەڵگیردرێت، ئێرانیش بە پێی بەڵێنەکانی دەجوڵێتەوە.

تەخت ڕەوانچی ئاماژەی کردە ھەنگاوە بەرجامییەکانی ئێران و وتیشی: ئەو ھەنگاوانەی کە ئێران دوای کشانەوەی نایاسایی واشێنگتۆن لە بەرجام ھەڵیگرتوون، پەرە پێ دانی ئاڵۆزی نییە.

جێگای ئاماژەیە کە لەپاش کشانەوەی دەوڵەتی ترەمپ لە بەرجام و ساڵێک دوای ئەوەی کە دەوڵەتەکانی ئەورووپا نەیانتوانی بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن، تاران ڕایگەیاند: ڕادەی بەڵێنە بەرجامیەکانی بە گوێرەی بڕگەکانی ٢٦و ٣٦ی ئەم ڕێککەوتنە ھەنگاو بە ھەنگاو کەم دەکاتەوە ھەتا ھاوسەنگییەک لە نێوان مافەکانی خۆی و بەڵێنەکانی بەدی بێنێ.

 

سەرپەیڤ