ئادار 04, 2021 20:15 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: گەڵاڵەی پەساندنی بڕیارنامەی دژی ئێران لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ھەڵوەشایەوە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، باسی ھەڵوەشانەوەی گەڵاڵەی بڕیارنامە دژی ئێرانییەکەی کرد لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: بە ھەوڵی چڕوپڕی دیپلۆماسیانە لە تاران، ڤییەناو پێتەختەکانی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و بە تایبەت سێ وڵاتەکەی ئەورووپاو ھەروەھا ھاوڕێیەتی کردنی ڕووسیاو چین، گەڵاڵەی بڕیارنامەی دژی ئێرانییەکە ھەڵوەشایەوە.

«سەعید خەتیب زادە»  لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، وتیشی: گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆ دەتوانێ ڕێگای دیپلۆماسی کە ئێران و ئاژانسی کردوویانەتەوە، بپارێزێت و بەستێن بۆ ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی بەڵێنەکان لە لایەن تەواوی لایەنەکانی بەرجام خۆش کات.

«سەعید خەتیب زادە»  وتیشی: ئێران بە ھیوایە لایەنەکانی بەشداری بەرجام بتوانن ئەم ھەلە بقۆزنەوەو بە ھاوکاریی بەبڕشتانە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتنەکە لە لایەن ھەمووانەوە دەستەبەر بکەن.

سەرپەیڤ