نیسان 12, 2021 14:41 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: تۆڵەی ڕووداوەکەی نەتەنز لە ئیسرائیل دەکەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە وەڵامی ئێران بە ڕووداوەکەی نەتەنز تۆڵە لە ئیسرائیل لە کاتی خۆیدا دەبێت، وتی: ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت تۆڵە لە خەڵکی ئێران بکەنەوە.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕووداوەکەی نەتەنز وتی: ڕووداوی ناحەزی نەتەنز هەر ئەو جۆرە کە خۆی چەندین جار ڕایگەیاندووە و ئەم ڕۆژانەش دەبیسترێت کە ئیسرائیل لە پشت ئەو ڕووداوەوە بووە. هەڵبەت خۆشحاڵین لەوەی کە خەساری مرۆیی و ژینگەیی بەدواوە نەبوو بەڵام ئەوە جەنایەت دژی مرۆڤایەتییە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەگەر ئامانج ئەوە بووە کە توانایی ئێران لاواز ببێتەوە، بە ڕای من ئەو ڕووداوە ڕووی نەداوە، وتی: ئەو مەکینانە کە لەکار کەوتووە، IR۱ بووە. ئیسرائیل بەو کارە هەوڵیدا کە تۆڵەی سەبری خەڵکی ئێران بکاتەوە. وەڵامی ئێران تۆڵە لە ئیسرائیل لە کاتی خۆیدا دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێکیش هاوپەیوەند بە دانوستانەکانی ڤیناوە وتی: هیچ دانوساتنێک لە ڤیەنا ئەنجام نادرێت بەڵکوو تەنیا دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە.

سەرپەیڤ