نیسان 22, 2021 22:15 Asia/Tehran
  • بەڕێ کرانی تەرمی دوو شەھیدی سپای بەیتۆلموقەددەسی پارێزگای کوردستان لە مەریوان

تەرمی دوو شەھیدی سپای بەیتۆلموقەددەسی پارێزگای کوردستانی ئێران کە لە تێکھەڵچوون لەگەڵ تاقمێکی تیرۆریستی لە مەریوان شەھید کرا بوون، بە بەشداریی خەڵک و بەرپرسانی ئەم شارستانە بەڕێ رکران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی پاکی شەھید «حاج عوسمان جەھانی» و شەھید «ناسر ئەمینی» لە خەباتکارانی  سپای بەیتۆلموقەددەسی   پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوونی فەرماندار، ئیمام جومعە ، کۆمەڵێک لە لەشکریان و جەماوەری ئەم شارە بەرپا کراو بە ڕەچاو کرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە گوڵزاری شەھیدانی مەریوان ئەسپەردەی خاک کران.

ئەم شەھیدانە کە لە خەباتکارانی خۆجێیی مەریوان بوون، لە ناوچەی سەرسنووریی ئەم شارستانە لەگەڵ چەکدارانی دژە شۆڕش دا تێکھەڵچوون بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشتن.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)ی سەربە ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەک دا باسی نێکھەڵچوونی خەباتکارانی ئەم بنکەیە لەگەڵ تاقمێمی تیرۆریستیی کرد لە ناوچەی مەریوان کە کوژرانی دوو لە تیرۆریستانی لێ کەوتەوە.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە، کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو یەکەمی بانەمەڕ، خەباتکارانی خۆجێیی شارستانی مەریوان لەگەڵ چەکدارانی دژە شۆڕش دا تێکھەڵچوون کە لە ئەنجامی ئەو تێکھەڵچوونە دوو لە تیرۆریستانی دژی شۆڕش کوژران و کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار بوون و پاشماوەکانیشیان بە سەرنجدانی ھەل و مەرجی ناوچەکە خۆیانیان دەرباز کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)ی سەربە ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەو تێکھەڵچوونەدا دوو کەس لە خەباتکارانی بوێری ئیسلامیش بە پلەی بەرزی شەھادەت گەییشتن.

 

سەرپەیڤ