حوزه‌یران 03, 2021 06:24 Asia/Tehran
  • واعیزی: ھەتا یەکلایی کرانەوەی ڕێککەوتنی ڤییەنا ھێندەی نەماوە

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: دانوستانەکەی ڤییەنا پێشکەوتنی باشی ھەبووەو ھەتا یەکلایی کرانەوەی ڕێککەوتنی ڤییەنا ھێندەی نەماوە.

«مەحمود واعیزی» سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ڤییەنا وتی: بەرنووسێک لە کۆتایی خولی چوارەمی دانوستانەکان ئامادە کرا کە لایەنی ئێرانی ئامادەی کردبوو، لە خولی پێنجەم دا زیاتر ئەمە تاتوێ کرا.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: دانوستانەکانی ڤییەنا لە بواری ئابووری گەلێک باش چووەتە پێشەوەو لە بارەی پرسی ناڤۆکیشەوە ڕێککەوتنەکان ھەتا ڕادەیەک پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە.

واعیزی وتیشی: لە بارەی تاقیکردنەوەشەوە ھێندێک پێشنیارمام ئاراستە کردووە، بەڵام ئەم بەشە بەوجۆرەی کە چاوەڕوانمان دەکرد سەری نەگرتووەو ئاساییە کە ھێندێک بخایەنێت.

کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی خۆجێیی بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران و تاقمی چوارو یەک لە ڤییەنا بەڕێوەبرا.

سەرپەیڤ