حوزه‌یران 26, 2021 16:24 Asia/Tehran
  • رەزامەندی نیشاندانی رێبەری باڵای شۆڕش لە گەڵ لێخۆشبوون یان داشکاندنی سزای ژمارێک لە سزادراوان

رێبەری باڵای  شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەخشین یان داشکان یان گۆڕینی سزای 5156 تاوانباری دادگاکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکانی قبووڵ کرد.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە بۆنەی  ساڵھاتی لەدایک بوونی حەزرەتی  ئیمام رەزا (د.خ) و هەفتەی دەسەڵاتی دادڤانی، بەخشین یان داشکان یان گۆڕینی سزای 5156 تاوانابری دادگاکانی گشتی، شۆڕش، ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکانی قبووڵ کرد.

ئیبراهیم ڕەئیسی بە بۆنەی ساڵھاتی ڕۆژی لەدایک بوونی ئیمام ڕەزا(ع)  و هەفتەی دەسەڵاتی داد لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری ئێران، پێشنیاری بەخشین یان داشکان و گۆڕینی سزای ئەو تاوانبارانە کە دۆسیەکەیان لە کۆمیسیۆنی بەخشین لێک دراوەتەوە و دەرەتانی بەخشینیان هەبووە، پێشکەش کردووە کە ئەو پێشنیارە بە پێی دەستوور لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە قبووڵ کراوە.

سەرپەیڤ