ڕەییسی: ھاریکاریی بەربڵاوی ئابووری و ئاسایشتی گشتی لەو ئەوبەرایەتییانەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ھیندە.
سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران پێی داگرت: ئاسایشتی گشتی بە ئامادە بوونی وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ئێران و ھیند وەکو دوو ڕۆڵگێڕی گرینگی ناوچەیی و ھەروەھا ھاریکاریی بەربڵاوی ئابووری لەو ئەوبەرایەتیە گرینگانەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری «سوبرامانیام جایشانکار» وەزیری کاروباری دەرەوەی ھیند وتی: سەقام و پاوەجێیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵات، بە تایبەت لە بواری ئابووری لە گرێوی ڕێک و پێک کردنی پەیوەندییەک دایە کە پێوەرەکەی تەنیا بەرڕژەوەندییەکانی تاران و نیودلھیە.
«ڕەییسی» ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەقام، پاوەجێیی و ئاسایشتی ئەفغانستان پشتیوانی دەکات.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە درێژەدا وتیشی: ئەمڕۆ وەک ئەمریکییەکان بۆخۆشیان دانی پیادا دەنێن، سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکەیان دژی ئێران ھیچی لێ نەوەشاوەتەوەو کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی گەشەو پێشکەوتن دا بەوپەڕی ھێزەوە چالاکییەکانی بەردەوام دەکات.
«سوبرامانیام جایشانکار» وەزیری کاروباری دەرەوەی ھیندیش لە دیدارەکەدا دوای پێشکەش کردنی نامەیەکی نوسراوەی «نارندرا مودی» سەرۆک وەزیرانی ھیند سوپاسی ئایەتوڵڵا«ڕەییسی» کرد لە بەر ئەو ھەلەی بۆی ڕەخساند بوو.
جایشانکار وتیشی: بۆ ئێران و ھیند وەکو دوو ھاوبەشی ناوچەیی زۆر نزیک گەلێک گرینگە کە لە بواری بەرنگار بوونەوەی گرفتە جۆربەجۆرەکان پێکەوە ھاوکاری بکەن.
وەزیری دەرەوەی ھیند وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ھەل و مەرجی ئێستادا ڕەوشتی ئەفغانستان گەلێک جێگای سەرنج پێدان و پەرۆشییە، وتیشی: دراوسێکانی ئەفغانستان بۆ چارەسەریی گرفتەکانی ئەو وڵاتە دەبێ پێکەوە ھاریکاری بکەن.
ناوبراو بە ڕاگەیاندنی بانگێشتنی فەرمیانەی سەرۆک وەزیرانی ھیند لە ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» بە مەبەستی سەردانکردنی ئەو وڵاتە وەکو سەرۆک کۆماری تازەی ئێران، وتیشی: «مودی» لە پەیامەکەی دا دڵنیایی دەربڕیوە کە پەیوەندیی ھێزمەندانەی ئێران و ھیند بە بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێزتان لە سەر گەشە و پەرەسەندنی بەردەوام دەبێت.