ته‌مووز 14, 2021 06:56 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئێران بەرەڤانی کردن لە فەلەستین بەردەوام دەکات

سە رۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران ڕوو لە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس و سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: تاران داکۆکی لەو وڵاتە بەردەوام دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس و «زیاد نەخخالە» سکرتێری گشتیی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتووێژێکی تەلەفۆنییان لەگەڵ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی گەلی ئێران وەنجام دا.

«ڕەییسی»لەم وتووێژە تەلەفۆنیەدا جارێکی دیکە،مسۆگەرکرانی  سەرکەوتنێکی گەورە لە پێکدادانی «شمشێری قودس» لە ھەمبەر ڕژێمی زایونیی پیرۆز کردو پێی داگرت: دڵنیا بن کە ئێران داکۆکی لە فەلەستین بەردەوام دەکات و ھەتا ڕزگار کرانی قودس پشتی ئەو گەلە دەگرێت.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیراھیم ڕەییسی» پێشتر ٢٢ی مای سەرکەوتنی گەلی فەلەستینی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕژێمی زایونی دژی غەززەی پیرۆز کردبوو جەختیشی لەوە کرد بووەوە کە گەلی چەوساوەو خۆڕاگرو پاڵەوانی فەلەستین جارێکی ترلە تاقیکردنەوەیەکی گەورەو چارەنووس سازی دیکەدا بەجوانی درەوشایەوەو ڕژێمی داگیرکەریی زایونیی ھەنگاوێکی تر لە ئاراستەی ئارمانجە بەرزەکانی ڕزگارکردنی قودسی پیرۆزدا پاشگەز کردەوە.

ھەروەھا لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا «ھەنیە»ش وێڕی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی، لە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرسی فەلەستین ڕێزی گرت.

ئینجا «نەخخالە»ش بۆ ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» ھیوای سەرکەوتنی خواست و ستایشی داکۆکیی ئێران لەگەلی فەلەستین و ڕەوتی خۆڕاگریی کرد.

سەرپەیڤ