ئاب 08, 2021 07:57 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: شکست ھێنانی داعش دەرەنجامی خەباتی حەشدی شەعبی بوو

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: شکست ھێنانی داعش دەرەنجامی خەباتی حەشدی شەعبی بوو.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ «فاڵح فەییاز» سەرۆکی بزوتنەوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: شکست ھێنانی داعش لە عێراق دا دەرەنجامی خەباتی ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق و ئازایەتیی ماندوویی نەنەاسانەی شەھیدان «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» بوو.

«فەیاز» لەم دیدارەدا وێڕای ستایش کردنی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بۆ دەوڵەت و مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئاواتی سەرکەوتنی خواست.

ھەردووک لا لە دیدارەکەدا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەکە وتووێژیان کردو ڕۆڵی گرینگ و ئەرێنیی ھێزی جەماوەریی حەشدی شەعبییان لە دابین کردنی ئاسایشتی عێراق دا وەبیر ھێنایەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لە دیدارەکەدا ڕێزیان گرت لە یادو بیرەوەریی ئازایەتییەکانی شەھید «حاج قاسم» سولەیمانی و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس».

سەرپەیڤ