ئه‌یلوول 16, 2021 22:16 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و ئوزبەکستان دەبێ بەرزتر بێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شانگھای جەختی کرد: ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و ئوزبەکستان دەبێ ھاوتەریب لەگەڵ پەیوەندییە سیاسییەکان بەرزتر بێتەوە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە میانەی گەشتەکەی بۆ دوشەنبەی پێتەختی تاجیکستان لە دیداری لەگەڵ «شەوکەت میر زیاف» سەرۆک کۆماری  ئوزبەکستان، وێڕای پیرۆز کردنی سیھەمین ساڵگەڕی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە، وتی: چالاک بوونی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییەکان و ھاوبەشیی چالاکانەی کەرتی تایبەتی دەتوانێ ڕۆڵێکی کاریگەر لە پەرە پێ دانی ھەڵس و کەوت و پەیوەندیی ئابووریی نێوان دو وڵات بگێڕێت.

ڕەییسی بە ئاماژە بەوەی کە بایکۆتەکان ڕێگر نەبوونە لە بەردەم پێشکەوتنەکانی ئێران و نیشن، وتی: بە دووی ھەڵگرتنی بایکۆتەکانی ملھوڕانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانین.

ڕەییسی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکیی دەکات لە پێکھاتنی دەوڵەتێکی بەرفراوان  بە ھاوبەشیی تەواوی تاقم و ئەتنەکان لە ئەفغانستان کە چەسپێندرانی سەقام و ئاشتیی لەم وڵاتەدا لێ بکەوێتەوە.

ھەر لە میانەی دیدارەکەدا، «شەوکەت میر زیاف» سەرۆک کۆماری  ئوزبەکستانیش تیشکی خستە سەر ئەزمون و پێشینەی پرشنگداری «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە سەردەمی سەرۆکایەتی بەسەر ھێزی دادو خەباتی کارای دژی گەندەڵیی ئابووری و وتیشی: ئامادەی سوود وەرگرتن لە ئەزمونە بەنرخەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانین لەم بوارەدا.

وتیشی: ئوزبەکستان بە دووی نەخشەڕێگایەکە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ ئێراندا بە تایبەت لە بواری گواستنەوەو چالاک تر کردنی ڕێڕەوی پەیوەندیی باکوور_باشوور بە تەوەرەی «چابەھار»ەوە.

سەرپەیڤ