رێبەری باڵای ئێران سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی تازە لاوە فیداکارەکە کرد
ئهیلوول 25, 2021 12:12 Asia/Tehran
لە پێوەندیەکدا لە نووسینگەی ڕێبەری ئێرانەوە لەگەل بنەماڵەی عەلی لەدۆنی تازەلاوی دلێری خەڵکی شاری ئیزە، سەرەخۆشی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاگەیێندرا و لەگەڵ ئەو بنەماڵە دڵ بەخەمە هاوخەمی کرا.
عەلی لەدۆنی تازە لاوی دلێر و فیداکاری 15 ساڵان کە بۆ ڕزگار کردنی دوو ژنی جیرانیان، خۆی خستبووە نێو ئاگرەوە ڕۆژی هەینی بە هۆی کاری بوونی سووتاویەکەی گیانی لەدەست دا و بۆ هەمیشە ناوی خۆی لە بیری خەڵکی ئێران دا تۆمار کرد.