سەردار پاکپوور: ھەرچەشنە گۆڕانێکی ژیۆپۆلۆتیک لە ناوچەکە ھێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401212-سەردار_پاکپوور_ھەرچەشنە_گۆڕانێکی_ژیۆپۆلۆتیک_لە_ناوچەکە_ھێڵی_سووری_کۆماری_ئیسلامیی_ئێرانە
سەرکردە ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: پێشگرتن بە ھەرچەشنە گۆڕانێک لە سنوورەکانی وڵاتانی دراوسێ ستراتژیایەکی شێلگیرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 15:59 Asia/Tehran
  • سەردار پاکپوور: ھەرچەشنە گۆڕانێکی ژیۆپۆلۆتیک لە ناوچەکە ھێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

سەرکردە ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: پێشگرتن بە ھەرچەشنە گۆڕانێک لە سنوورەکانی وڵاتانی دراوسێ ستراتژیایەکی شێلگیرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم،سەرداری سەرتیپ«موحەممەد پاکپوور»  سەرکردە ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕاای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی پارێزگاریی ھەمیشەیی و بەردەوام لە ئاسایشتی سنوورەکان و ناوچەکانی سەر سنوور، وتی: بەرپاکرانی مەشقی جۆربەجۆر، پتەوکەرەوەی ئاسایشتی نیشتیمانییە.

سەرکردە ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران  وتیشی: سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وڵاتانی دۆست و دراوسێ بابەتێکی پێکەوە گرێدراوەو ئەمەش بۆ ئێران گرینگایەتییەکی باڵای ھەیە.

سەردار پاکپوور وتیشی: ئێران چاوەڕوانە ناوچەکانی تەنیشتی سنوورەکەی و وڵاتانی دراوسێ شوێنێکی ھێمن و پڕ ئاسایشت بن بۆ وڵاتانی دیکەو ناوچەکە، لەم ڕووەوە لایەنێکی نامۆو بێگانەی وەک ڕژێمی زایونی کە پیلان و چەپەڵییەکانی بەرامبە ر بە گەلانی موسڵمان لای کەس شاراوە نییە، نابێ خاکی وڵاتانی دراوسێ بە بەستێنێکی لەبار بزانێت بۆ وەدی ھێنانی ئامانجە چەپەڵەکانی.