کانونی یه‌که‌م 02, 2021 21:42 Asia/Tehran
  • پەرەی ھاوکارییە ئابوورییەکان تەوەرەی دیداری نێوان دیپلۆماتە باڵاکانی ئێران و نەمسا

یاریدەری دبپلۆماسیی ئابووریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و جێگری وەزارەتی دەرەوەی نەمسا سەبارەت بە بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لا دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەھدی سەفەری» یاریدەری دبپلۆماسیی ئابووریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە درێژەی بەرنامەی کاروبارەکان لە ڤییەنا، لەگەڵ «پیتر لاڤنێسکی تیفتھاڵ» جێگری وەزارەتی دەرەوەی نەمسا دیداری کردو وێڕای شی کردنەوەی دیدارە دوو قۆڵییەکانی لە ڤییەنا و ڕاگەیاندنی سوور بوونی ئێران لە دانوستانەکانی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام لە ئاراستەی گەییشتن بە دەرەنجامی پێویست،لە سەر ڕێککەوتنی پێویسن بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی ئێران و نەمسا پێی داگرت.

جێگری وەزارەتی دەرەوەی نەمساش وێڕای تاوتوێ کردنی ڕێککەوتنە ئەنجام بووەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری ھاوکاریی ئابووری وتی: بەو کارانەی کە کراوە ڕێککەوتنی باش لە نێوان ئێران و نەمسا لە بواری ھاوکاریی ئابووری مسۆگەر کراوە.

یاریدەری دبپلۆماسیی ئابووریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرلەمە لەگەڵ «گرنۆت مایەر» جێگرو سکرتێری گشتیی وەزارەتی کشت و کاڵ و گەشتکاریی نەمساش دیدارو لە بارەی ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاریی لە بواری کشت و کاڵ و گەشتیاریی نێوان دوو وڵات بیروڕای گۆڕی بووەوە.

سەرپەیڤ