پێداگریی سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر ستراتژیای پێوەندیی لە گەڵ دراوسێکان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : دراوسێیەتی و پێوەندی لە گەڵ دراوسێکان لە پێناو بەرەنگاربوونەوە و پوچەڵکردنەوەی بایکۆتەکان ، ھەنگاوێکی ستراتژیانە و نە تاکتیکی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
سەید ئیبراھیم رەییسی رۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ھەڵبژێردراوی نوێنەرایەتیەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات گوتی : بە لەبەرچاوگرتنی پتانسێلەکانی ئێستای ئێران ، دەکرێ ئاڵووێر لە گەڵ دراوسێکان پەرەپێ بدەین کە پشکی وەزارەتی دەرەوە لەم بارەوە زۆر جێگەی سەرنجە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێزان بە ئاماژە بە دوو ستراتژیای کۆماری ئیسلامیی بۆ پوچەڵکردنەوە و نەھێشتنی بایکۆتەکان گوتی : ھەندێ لا دەیانگوت کۆماری ئیسلامی دانوستان ناکات و ھەندێ کەس دەیانگووت ئێران لە دانوستانەکان دا بە جددی بەشداری ناکات یان پلانی نیە ، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکان دا سەربەرزانە بەشداریکرد و بە خستنەڕووی دەقی پێشنیارکراو نیشانی دا لە دانوستان دا جددیە .
سەرۆک کۆمار گوتیشی : ئەگەر لایەنی بەرامبەر سوور بێ لەسەر لابردنی بایکۆتە زاڵمانەکان ، رێککەوتنێکی باش وەدەست دێ و کۆماری ئیسلامیی ئێران بێگومان بە دوای رێککەوتنێکی باشدایە .
سەرۆک کۆمار رەییسی رەخنەشی گرت لە ئاسایی کردنی پێوەندی ھەندێ وڵات لە گەڵ رژێمی زایۆنی و گوتی ئەم ئاسایی کردنی پێوەندیە نە بۆ ئەم وڵاتانە و نە بۆ رژێمی زایۆنی ئاسایشی بەدواوە نابێت .