ئێران ھیوادارە ئەھوەنی ھەرچی خێراتر بگەڕێتەوە بۆ کازاخستان
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ھیواداریی دەربڕی کە ھەرچی خێراتر ئەھوەنی بگەڕێتەوە بۆ کازاخستان.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە کۆماری کازاخستان، وتی: دەوڵەت و نەتەوەی تێگەییشتووی وڵاتی دۆست و براو دراوسێی کازاخستان دەتوانن بەبێ دەستوەردانی بیانی و بە گوێرەی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی خۆیان و لە ڕێگای وتووێژەوە بە شێوەی ئاشتیانە گرفتەکانیان چارەسەر بکەن.
خەتیب زادە وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سەقام و ئاسایشتی کازاخستان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرینگە وتیشی: نابێ بەستێن بۆ کەڵکاژۆیی بیانی خۆش بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە گۆڕانکارییەکانی ئێستای کازاخستانمان بە تەفەڕنجەوە لەژێر چاودێری دایە، ھیواداریی دەربڕی کە ھەرچی خێراتر ئەھوەنی بگەڕێتەوە بۆ ئەم وڵاتە.