نیسان 04, 2022 11:57 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : با ھونەری پیرۆزی تیلاوەت لە خزمەت زیکر و بانگێشتن بەرەو خواوەند و بەرزکردنەوەی ئیمانی بیسەراندا بێت

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی مانگی پیرۆزی رەمەزانی بە مانگی میوانداری و خێر و بێری ئیلاھی ناوبرد و پاکبوونەوەی دڵ و نزیک بوونەوە ھاوڕێ لە گەڵ وردبوونەوە لە قورئانی لە ھۆکارە گرنگەکان و سودوەرگرتنی مرۆڤ لە خوانی کردگار ناوبرد .

بەڕێزیان رۆژی یەکشەممە لە یەکەم رۆژی مانگی موبارەکی رەمەزان لە کۆڕی نورانیی ئونس لە گەڵ قورئان ، ئامادەبوون لە میوانیی گەورەی خوای گەڕاندەوە بۆ ھەوڵ وھیممەتی مرۆڤ بۆ وەرگیرانی بانگێشتنی کردگار و بە ئاماژە بە بەرەکات و دەرفەتەکانی مانگی موبارەکی رەمەزان فەرموویشی : ئەم نیعمەتانە دەرفەتێکی بێ وێنەن بۆنزیکبوونەوە لە کردگار کەواتە دەبێ بە خشوع و خزووع لە خواوەندمان بوێ سود لەم دەرفەتە وەربگرین و دووری لە گوناە بکەین . 

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەربڕینی رەزامەندیی لە زۆربوونی قاریانی ھەڵکەوتە و دەنگخۆشی ئێران ، ئەم نیعمەتەی گەڕاندەوە بۆ شۆڕشی ئسلامیی و فەرمووی : ئەمڕۆکە قاریانی ئێرانی ، لە زۆرێک لە قاریانی وڵاتانی دیکە کە تەنانەت ھەندێ جار وەک ئوستاد دێنە ئێران ، شازتر و باشتر تیلاوەت دەکەن کە ئەم راستیە ، جێی شانازیە . 

سەرپەیڤ