نیسان 19, 2022 17:50 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: کاربەدەستانی بەرپرسی ئەفغان بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە ناس کەن و سزایان بدەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تاوانە تیرۆریستییەکەی ڕۆژئاوای کابۆل، داوای لە کاربەدەستانی بەرپرسی ئەفغانی کرد کە بکەرانی ئەم کردارە تیرۆریستییە ناس کەن و سزایان بدەن.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی ئەفغانی زایانگەیاندووە کە دوای ڕوداوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کابۆل، تالیبان مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ئەو تەقینەوانەی بە پەیامنێران نەداوەو تەنانەت کامێری ھێندێک لە پەیامنێرانیشان سەندووەو بە راپی لە گەڵیاندا جوڵاونەتەوە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە توییتێکدا بە ھەشتاکی «دووپات بوونەوەی داخێک» نووسی:دڵکوێرە تەکفیرییەکان جارێکی تر دڕندایەتییان نواندو خاکی ئەفغانستانیان بە خوێنی نەمامە بێ دەرەتانەکان سوور کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: جەردە دین دوژمنەکان، تەنانەت ڕێزی مانگی ڕەمەزانیشیان نەگرت.

سەرپەیڤ