May 09, 2022 23:42 Asia/Tehran
  • ئێران پەلامارە تیرۆریستیەکەی سەر ئەرتەشی میسر لە سارای سینای ئیدانە کرد

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری تیرۆریستیی ئەم دواییانە بۆسەر ئەرتەشی میسر لە سارای سینای کە بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە لەشکەریانی ئەم وڵاتە مەحکوم کرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، خەتیب زادە گوتی : بەرنگاربوونەوەی دیاردەی وەیشوومی تیرۆریسم کە بە داخەوە لە وڵاتانی ئیسلامیی و بە داکۆکیی ھەندێ لایەن لە دەرەوە پەرەی سەندووە ، پێویستیی بە ھاریکاریی نزیکی وڵاتانی ناوچەکە لە گەڵ یەکتردا ھەیە . 

 پەلاماری رۆژی شەممەی تیرۆریستان بۆ سەر ئەرتەشی میسر لە رۆژھەڵاتی کاناڵی سوئێز بووە ھۆی کوژرانی 11 سەرباز لەوان ئەفسەرێکی میسری و برینداربوونی 5 کەسی دیکە . 

تاقمی تیرۆریستیی داعش رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا بەرپرسایەتی پەلاماری تیرۆریستیی بۆسەر لەشکەریانی میسریی لە رۆژھەڵاتی کاناڵی سوئێزی گرتە ئەستۆ . 

بەرزبوونەوەی نائەمنی و پەلاماری تیرۆریستیی بووە ھۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم وڵاتە لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئێستای میسر . 

سەرپەیڤ