حوزه‌یران 02, 2022 13:41 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی بوختانە دژی ئێرانییەکانی بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانە بێ بنەماکانی نێو بەیاننامەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس،دەرکرانی ئاوا بەیاننامەگەلێکی بە چەند پاتەوەی تێکدەری بە نیشانەی ھەڵوێستی تەواو ھەڵەو سەرلێ شێوانی ستراتژیی بڕێک لە وڵاتانی ئەندامی ئەم ئەنجومەنە لە ھەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە وتیشی: دەرکرانی ئاوا بەیاننامەگەلێکی کڵیشەیی بە پێچەوانەی بنەماکانی دابی دراوسێتییەو بێجگە لە قەیران نانەوەی ناوچەیی ھیچی تری لێ ناکەوێتەوەو وادایارە بە مەبەستی پوچەڵ کردنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵس و کەوتی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ دراوسێکان بە تایبەت ھێندێک لە وڵاتانی دۆست و ھاوبەشی نێو ئەندامانی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس ئەنجام دەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێکی تری لێدوانەکەی دا وتیشی: ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە ھەل و مەرجێکدا کە بووەتە گەورەترین جبەخانەی چەک و چۆڵی ئەمریکی و ڕۆژئاوایی لە جیھاندا، ئیدی لە جێ و شوێنێکدا نییە کە لە بارەی بەرنامەی موشەکی و کاروباری پەیوەست بە سیاسەتی سەربازی و بەرگریکارانەی ئێران قسە بکات.

وتەبێژەی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وێڕای پێداگریی دووبارە لە سەر ھەڵوێستی ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوورگە ئێرانیەکانی بوموسا، تونبی گەورەو تونبی بچوکی بە بەشێکی دانەبڕاوەی خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەرچەشنە بانگەشەیەک لە بارەی ئەم دوورگانە وەک دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی و قەڵەمڕەوی سەرزەوینی خۆی لێک دەداتەوەو بە توندی ئیدانەی دەکات.

سەرپەیڤ