حوزه‌یران 09, 2022 15:12 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دووی بۆمبای ناڤۆکییەوە نییە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی:کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری گوشاری دوژمنان واز لە بنەما ئیسلامییەکانی خۆی ناھێنێ و بە دووی بۆمبای ناڤۆکییەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری کۆمەڵێک لە زانایانی موسڵمانی ھیند وتیشی: وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دانوستانی ناڤۆکی دا بە قسەی خۆیان دەیانتوانی تەواوی گرفتەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران لە بەرچاو نەگرن، بەڵام لە بەرامبەردا داوای بێ دەنگە لێکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەمبەر کێشەی فەلەستینیان دەکرد.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» جەختی کرد: پشتگری لە نەتەوەی فەلەستین و ڕزگار کردنی ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان ئەرکی ئایینیی تەواوی موسڵمانانە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیسرائیل بە فەرمی نانانسێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوای کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) ڕوانگەکانی ئەو حەزرەتەو ئیسلامی پێ و شوێن گرت و ئەمڕۆکە ھەمووان لە ئێران و جیھانی ئیسلام دا بۆ بوژاندنەوەی شارستانیەتی گەورەی ئیسلامی لە سەرتاسەری جیھان بانگێشتن کراون.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵلھییان» بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە نیودلھیی پێتەختی ھیند.

سەرپەیڤ