حوزه‌یران 13, 2022 16:02 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: هێرش بۆ سەر هەولێر نەشتەرگەرییەک بوو کە ئامانجەکەی پێکا

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هۆشداریی دەدەینە دۆستانمان لە عێراق کە وشیاری سنوورە جوگرافییەکان و وڵاتەکەیان بن تا لە وڵاتەکەیان لە دژی وڵاتانی دۆستیان وەکوو ئێران کەڵکوەرنەگیردرێت.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گوتی :  لێرەوە چەندین جار هۆشدارییم داوە، هێرش بۆ سەر هەولێر نەتشتەرگەرییەکی بچووک بوو کە ئامانجەکەشی پێکا.

سەعید خەتیب زادە بە ئاماژە بە دانوستانەکانی ڤیەناش گوتی : ئەمریکا دەیەوێت ماوەی دانوستانەکان درێژ بکاتەوە و هەندێک پرسی دوولایەنە لە ڕێگای دانوستانەکانی ڤیەناوە چارەسەر بکات.

خەتیب زادە هەروەها لە کاردانەوە بە سەفەری بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئیسرائیل وتی: ئێمە ڕژێمێکی ملهوڕمان لە ناوچەکە هەیە کە زیاتر لە هەمووان، کاری ملهوڕانە و تیرۆریستانە و دەستیوەردانانەی لە سیستەمی نێودەوڵەتی هەبووە.

هەروەها وتیشی: ئیسرائیل بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گاڵتە و یاری دەکات.

خەتیب زادە گوتی: جێی داخە کە بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی وەکوو فەرمانبەری ئاژانس، پێکهاتەی ئاژانس دەخاتە بەردەستی ئەو ڕژێمەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: پێم وایە پەیامی ئەو سەفەرە وەکوو هەر هەوڵێکی نادیمۆکراتیکی دیکە ڕوونە، بەرپرس ئەبێ نیگەرانی بێ لایەنی و سەربەخۆیی بێت. بەرپرس لە کاتێکی هەڵە و لە شوێنێکی هەڵە و لەگەڵ کەسانێکی هەڵە دیداری کردووە.

خەتیب زادە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئەگەر ئەمریکا دوو کار لەوانە وەلانانی بیرۆکەی کارتی گوشار و پابەند بوون بە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بڕیارنامەی 2231، ئەنجام بدات، دەتوانین سبەینێ بچینە ڤیەنا و ڕێککەوتن بکەین.

 

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە قسەکانی فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: هۆشداریی دەدەینە دۆستانمان لە عێراق کە وشیاری سنوورە جوگرافییەکان و وڵاتەکەیان بن تا لە وڵاتەکەیان لە دژی وڵاتانی دۆستیان وەکوو ئێران کەڵکوەرنەگیردرێت.

 

سەرپەیڤ