حوزه‌یران 15, 2022 17:14 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە دیداری سەرۆکی تورکمەنستان : قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان تەواو لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە 

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکمەنستان ڕایگەیاند: قووڵتر بوونەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، "ئایەتوڵڵا خامنەیی"، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ سەردار بەردی محەمەدۆف ، سەرۆکی تورکمانستان و شاندی یاوەری،  فراوانکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی بە تەواوی لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات دا  زانی و فەرمووی : سیاسەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریتییە لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەم سیاسەتە تەواو دروستە.

 بەڕێزیان بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەی کە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان پەیوەستە بە ئیرادەی جددی دوو وڵات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان، فەرمووی : بێگومان پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئێران و تورکمانستان لە ناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نەیاری خۆی ھەیە، بەڵام دەبێ بەسەر کۆسپ و تەگەرەکان دا سەرکەوین .

ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی  ئیسلامی جه‌ختی کردەوە : ده‌بێ کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی هاوکاری نێوان دوو وڵات چالاکیی جددی بێت و ڕێککه‌وتنه‌کان به‌ به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بە ئەنجام بگەن .

لە میانی دیدارەکەدا کە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانیش ئامادەی بوو، سەردار بەردی محەمەدۆف سەرۆکی تورکمانستان وتی: ئەولەویەتی حکومەتی تورکمانستان فراوانکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ دراوسێکان و هەوڵ دەدەین پەیوەندی باش لە نێوان هەردوو وڵات دروست بکەین .

سەرپەیڤ