پارێزگاری تاران باسی گیان لە دەست دانی ٩ کەسی کرد لە ئەنجامی لافاوەکەی شارستانی «فیروزکۆ»
پارێزگازی تاران باسی ھەوڵدان بۆ ڕاگەییشتن بە دۆخی لێقەوماوانی لافاوەکەی شارستانی «فیروز کۆ»ی ڕۆژھەڵاتی تارانی کردو وتیشی: لە لافاوەکەی شەوی ڕابردوو لە «فیروزکۆ» ٩ کەس گیانیان لە دەست داو ١٦ کەس بێ سەروشوێن بوونەو ١٢ کەسیش بریندار بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی تاران، «موحسین مەنسوری» پارێزگاری تاران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەستانی لافاو لە شارستانی «فیروزکۆ»و زیانەکانی وتیشی: لافاوەکەی شەوی ھەینی لە ناوچەی «حیلە ڕوود»ی شارستانی «فیروزکۆ» لە گوندەکانی زەڕین دەشت و مەزداران و ئاتەشان ٩ قوربانی و ١٦ بێ سەروشوێن و ١٢ برینداری لێ کەوتووەتەوە.
بە قسەی مەنسوری، بەختەوەرانە ١٠ کەس لە برینداران دەستبەجێ چارەسەرییان بۆ کراو دووانیشیان گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
پارێزگاری تاران لە بارەی ھەستانی لافاو لە ناوچەی «ئیمام زادە داوود»ی تارانیش وتی: ڕاگەییشتن بە دۆخی لێقەوماوانی ئەوێش ھەروا بەردەوام دەبێت ھەتا ھەل و مەرجەکە ئاسایی بێتەوە.
ھەستانی لافاو لە بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوچەی «ئیمام زادە داوود»ی تاران ھەتا ئێستا ٨ قوربانی و ١٩ بێ سەروشوێنی لێ کەوتووەتەوە.