ئاب 07, 2022 08:18 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی مەراسیمی ماتەمینی شەوی تاسوعای حوسێنی بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕش

لە شەوی تاسوعادا ، رێوڕەسمی تازیەداریی سەروەری شەھیدان حەزرەتی ئیمام حوسێن (ع) لە حسێنیەی ئیمام خومەینی (رە) بە ئامادەبوونی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بەڕێوەچوو .

 

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی راگەیاندنی نوسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لەم ڕێوڕەسمەدا، حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین عالی ، گوتی : ئەمڕۆ، نموونەی دووری کردن لە دوژمنانی ئەهلی بەیت، وەستانەوە لە بەرامبەر ستەمکاران و ستەمکاریی جیهان، و ڕێگریکردنە لە کاریگەری لە کولتوور و شێوازی ژیانیان لە سەر کۆمەڵگەی ئیسلامی.

هه‌روه‌ها له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز مێهدی ڕه‌سووڵی رەوزەخوێنیی کرد.

ڕێوڕەسمی ماتەمینی ڕۆژانی شەهیدبوونی حەزرەتی ئەبا عەبدوڵڵا حسێن (ع)، سێیەم ئیمامی شیعەکانی جیهان، لە شەوی ٧ تا ١٢ شەوی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی بۆ ماوەی ٦ شەو لە  حسێنیەی  ئیمام خومەینی (رە)  لە تاران بەڕێوە دەچێت .

ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان و هاوەڵە دڵسۆزەکانی لە ١٠ی موحەڕەمی ٦١ی کۆچی لە کەربەلا شەهید بوون.

سەرپەیڤ