ئاب 21, 2022 22:10 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ئیمارات دوای نزیکەی ٧ ساڵ دەگەڕێتەوە تاران

 وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گەڕانەوەی باڵیۆزی ئەو وڵاتەی بۆ تاران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاگەیاند.

 

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ئەمڕۆ (یەکشەممە) وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی پێشووی نێوان ئەبوزەبی و تاران، "سەیف محەمەد ئەلزەبی" وەک باڵیۆزی ئیمارات دەگەڕێتەوە ئێران.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات دا هاتووە کە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوتەریب لەگەڵ بەرزکردنەوەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەو دوو وڵاتە تا ئاستی باڵیۆزپێوەندیی تەلەفۆنیی شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نەھیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سەیف محەمەد زابی باڵیۆزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە  پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

وه زاره تی ده ره وه ی ئیمارات ڕایگه یاند که له چه ند ڕۆژی داهاتوودا زابی له باڵوێزخانه ی ئیمارات له کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگیر ده بێت بۆ یارمه تیدانی به ره وپێشبردنی په یوه ندییه دوو قۆڵییه کان به هه ماهه نگی و هاوکاریی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

 

 

سەرپەیڤ