ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: کاروانی ئەربەعین نیشانەی ویستی کردگارە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسلام
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕووداوی موعجیزە ئاسای کاروانی ئەربەعینی بە نیشانەی ویستی خوای گەورە بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسلامی ئەهلی بەیت ناوبرد.
بەپێی هەواڵی ناوەندی راگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی شەممە، لە میانی ڕێوڕەسمی ماتەمینی خوێندکاران بە بۆنەی ئەربەعینی حوسێنی، فەرمووشی : ڕووداوی موعجیزە ئاسای کاروانی ئەربەعین بە هیچ سیاسەت و داڕشتنێکی مرۆیی ناتوانرێت بەدی بهێنرێت و ئەمەش دەستی خودایە، کە بەم دەرکەوتنە گەورەیە مژدە دەدات کە ڕێگای بەردەممان ڕوونە و رێبواری ھەیە .
ئایەتوڵڵا خامنەیی دڵانی پاک و ئیمانداری گەنجانی بە هۆکاری زیادکردنی کوالیتی بۆ نوێژ و ئامۆژگاری و زیادکردنی ڕێنمایی خودایی زانی و وتی: ڕێوڕەسمی ئەربەعین کە ئاڵای بەرزی حەزرەتی سەییدووشوھەدایە، ئەمساڵ بە شکۆمەندی و گەورەیی زیاتر لە هەر قۆناغێکی دیکەی مێژوو بەڕێوەچوو.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەوڵی بێوچان و خیانەتکاران لە حەقیقەت لەدژی ڕووداوە گرنگەکانی وەک کاروانە پڕ لە سۆزەکەی ئەربەعین،ھەموانی بۆ ئەرک ناسی راسپێریی کردو فەرمووی: دوو ڕستەی ژیان بەخش و هەتاهەتایی قورئان، واتە راسپێریی بۆحەق و ئامۆژگاری بۆ سەبر بۆ هەمیشە و بە تایبەتی بۆ ئەمڕۆی ئێمە رێکارێکی بنەڕەتیە .